له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی ساڵیادی مردنی خومه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند هه‌ڵوێستی جیاواز‌و دژ به یه‌کیان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی سیاسه‌ته‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه‌و چه‌ند شاره‌زای سیاسیش پێیان وایه ئه‌وه شێوازی ره‌فتاری سیاسیی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانییه.
سبه‌ینێ به بۆنه‌ی ساڵیادی مردنی خومه‌ینی وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی کۆماری ئیسلامی، له سه‌رجه‌م پارێزگا‌و شار‌و لادێی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژیمه‌وه، که‌سه‌کانی سه‌ر به بهسیجو ناوه‌نده ئه‌منیه‌کان که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماده‌کاریی بۆ کراوه، بۆ شوێنی نێژرانی خومه‌ینی ده‌به‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه چه‌ند به‌رپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی له چه‌ند شوێنی جیاواز باسیان له شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆماری ئیسلامی کردووه که به گوێره‌ی پێوه‌ره یاساییه‌کان، قسه‌کان جیاواز بوون.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له نوێترین لێدوانی خۆی به‌و بۆنه‌وه رایگه‌یاندووه شه‌ڕو توندوتیژیو ناکۆکی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ک ده‌سته‌به‌ر ناکات. ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیسنا له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، زه‌ریف ئه‌و قسانه‌ی له میانه‌ی کۆنفرانسێک له سه‌ر خومه‌ینی کردووه‌و وتوویه‌تی: ئێستا جیهان به‌ره‌و گۆڕانکاریی گه‌وره هه‌نگاو دهنێتو ئاڵوگۆڕه‌کان ته‌نها بواری سه‌ربازی به‌خۆوه نابینێت؛ ناوبراو زیادیشی کردووه که: ‘میانه‌ڕه‌وی ئاکامی باوه‌ڕ به خۆبوون‌و توندڕه‌ویش ئاکامی ترسه’.
له لایه‌کی تره‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌لایه‌تی به‌رپرسی تری ئێرانی رایگه‌یاندووه: ئێرن له بواری موشه‌کیدا قسه‌ی یه‌که‌می ناوچه‌که ئه‌کات. وه‌لایه‌تی که به‌رپرسایه‌تیی ‘ناوه‌ندی جیهانیی راسانی ئیسلامی’ی له ئه‌ستۆیه له کۆبونه‌وه‌یه‌ک هه‌ر به‌و بیانووه‌وه رایگه‌یاندووه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هیچ وڵاتێک نییه که سه‌ربه‌خۆیی له ئاستی ئێران‌دا بێت. وه‌لایه‌تی له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پێگه‌ی ژن له ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی کردووه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژاوا ژنی خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌رزتر له‌و وڵاتانه زانیوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاوات‌و هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی کردووه به نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتر له گه‌ڵ تورکیه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هاوبه‌شه‌کانیان له ناوچه‌که‌دا.