شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

مه‌سیحیه‌کان، چه‌په‌کان‌و راسته‌کان: براوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی ئوروپا

شه‌وی رابردوو ئاکامی به‌رایی هه‌‌‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی ئوروپا دوای چوار رۆژ هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌نراو‌ به گوێره‌ی ئاکامه‌کان دێمۆکرات مه‌سیحیه‌کان پله‌ی یه‌که‌م‌و هاوپه‌یمانیی چه‌په‌کان‌و دێمۆکراته‌کان پله‌ی دووه‌م‌و هاوپه‌یمانیی لیبراڵه‌کان‌و دێمۆکراته‌کانیش پله‌ی سێیه‌می کۆی کورسییه‌کانی پارلمانی ئوروپای بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.

به گوێره‌ی هه‌واڵی یورونیوز له ده‌نگدانی هه‌ریه‌که له فه‌رانسه‌و بریتانیا به  شێوه‌یه‌کی ناباوه‌ڕانه راسته‌کان پله‌ی یه‌که‌میان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر گردووه‌؛ له بریتانیا پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته به ده‌ستخستنی زۆرینه‌ی 31%ی ده‌نگه‌کان‌و له فه‌رانسه‌ش به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به 25%ی کۆی ده‌نگه‌کان توانیویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ خۆی ته‌رخان بکات، ده‌وترێت هه‌ریه‌که له‌و حزبانه خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌کانیانن له یه‌کێتیی ئوروپا.

رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵکی ئوروپا له‌م هه‌ڵبژاردنه هاوشێوه‌ی خولی پێشوو 43.11% راگه‌یه‌نراوه‌و به گشتیی ده‌نگی راسته‌کان هه‌ڵکشانی به خۆوه بینیوه. بڕیاره دوای راگه‌یاندنی کۆتایی ئاکامی ده‌نگدانه‌کان، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئوروپا دیاری بکرێت. سه‌رۆکی کۆمیسیۆن بۆ ماوه‌ی 5ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی لیژنه‌ی ئوروپای وه‌ک باڵی ئیجرایی ئه‌و یه‌کێتییه له ئه‌ستۆیه.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.