رۆژی هەینی 26ی گوڵانی 1393 لە شوێنی گەشیاریی كێوی ئاویەر لە شاری سنە رێورەسمێكی تایبەت بە شێعرو گۆرانی بەڕێوەچوو.
لەم رێورەسمەدا شاعیری گەورەو بەناوبانگی كورد مامۆستا جەلال مەلەكشا بە خوێندنەوە شێعر كۆڕەكەی رازاندەوەو هاوكات هونەرمەندی گۆرانیبێژ عادڵ هەورامیو سەفاخانی چەندین گۆرانی پێشكەشكرد.
هەر بەو جۆرەی كە بڕیار بوو ئەو رێورەسمە لە ئاویەرو بە شێوەی كراوە بەڕێوەچوو كە تێیدا هەموو هاوڵاتیان بە شێوەی ئاساییو بێ بەرانبەر توانیان لەو ئێوارە كۆڕەدا بەشداریی بكەن.