هەواڵنێریی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، حەمید شاحسەینی 22 ساڵ تەمەنو خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی پارێزگای سمنانو خەڵكی ئاواییەكی سەر بە شاری گەرمسار، ئەمڕۆ شەممە 13ی گوڵانی 1393 كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی بە هۆی هەژاریو نەبوونی توانایی ماڵی بۆ درێژەدانی خوێندن كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوكات رۆژی پێنج شەممەی رابردوو میلاد عەبدی كە لە یەكێك لە زانكۆكانی كرماشان لە حاڵی خوێندندا بوو لە چوارڕێیانی پۆمپی گازۆئیل نزیك مەیدانی ئازادیی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیسفەهان گیانی لەدەستدا.
بە وتەی چالاكانی مەدەنیو مافی مرۆڤ، هەست بە سووكایەتیو نەبوونی داهاتوویەكی روونو نادڵنیایی بەرانبەر ژیان، وایكردووە كە توێژی خوێندكار بۆ خۆدەربازكردن لەو قەیرانانە دەست بداتە خۆكوژیی.