ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (1393/2/9)ئه‌نجومه‌نه زانستییه‌کانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان کۆڕه شێعرێکیان له ژێر ناوی ئه‌مانه‌تییه‌کانی باران به‌ڕێوه برد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشهمه کۆڕهشیعری ئه‌مانه‌تییه‌کانی باران به به‌شداریی چه‌ند شاعیر‌و خوێندکاران‌و به‌شداربووان له شاری مه‌ریوانه‌وه له هۆڵی کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌و زانکۆیه به‌ڕێوه‌چوو.
شاعیرانی به‌شدار له‌م کۆڕه شیعرییه برێتی بوون له: شه‌ریف مورادی، حه‌مه‌ی که‌ریمی، سه‌لام نه‌باتی، هادی تهبهرزهد، به‌هار ئه‌کبه‌ری، سه‌حه‌ر مه‌هده‌وی گورد، ژیلا ئهسپهرا، موژده ئازه‌ری، غه‌زاڵ که‌ریمی، ناجی تازیکو لوقمان قادری.
هه‌روه‌ها له دوای خوێنده‌وه‌ی شیعره‌کان، پارچه مۆسیقایه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شۆڕش سهعیدزادهوه پێشکه‌ش کراوه.
له به‌شی دووه‌می ئه‌م کۆڕه‌دا،له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوانه‌وه ڕێزنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش به ئارام فه‌تحی کرا به بۆنه‌ی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی کلاسی زمانی کوردی له‌و زانکۆیه‌دا. دواتریش بڕوانامه‌ی زمانی کوردی چه‌ند خولی پێشووی کلاسی زمانی کوردی که به مامۆستایه‌تی ئارام فه‌تحی به‌ڕێوه چوو بوو، به‌خشرا به خوێندکارانی سه‌رکه‌وتوو له‌و چه‌ند خوله‌ی پێشوودا.
پۆله‌کانی زمانی کوردی له دوو پۆلی ڕێنووس و ڕێزمان به‌ڕێوه چووبوو. له‌و کۆڕه شیعره‌دا چه‌ندین پارچه شیعر به هه‌موو زاراوه‌کانی زمانی کوردی خوێندرایه‌وه.
کۆڕه‌که کاتژمێر 10سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێکردووه‌و 12:30 نیوه‌ڕۆ به پێشکه‌شکاریی ئارام فه‌تحی کۆتایی پێهاتووه.