شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

43کوژراوو 11بریندار ئاکامی پێکدادانی تاڵیبان‌و پۆلیسی ئه‌فغانستان

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه پارێزگاری په‌کتیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند له پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی له ناوچه‌ی زیرۆک‌ی ئه‌و پارێزگایه 43ئه‌ندامی گروپی تاڵیبان کوژراون‌و 11 که‌سی تر بریندار کراون.موخلیس ئه‌فغان به راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌فغانستانی وتووه له‌و پرۆسه‌یه‌دا 4پۆلیس کوژراون‌و 3که‌سیش بریندار کراون. سه‌رچاوه‌کان بڵاویان کردووه‌ته‌وه دوێنێش 2فه‌رمانده‌و 10ئه‌ندامی تاڵیبان له پارێزگای بادغیس خۆیان داوه به‌ده‌سته‌وه‌و له تاڵیبان جیابوونه‌ته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی نێوان تاڵیبان‌و حکومه‌تی ئه‌فغانستان به ناوبژیوانیی ئیمارات له دوبه‌ی شکستی هێنا پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان له ئه‌فغانستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.