یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

نوێنه‌ری خامنه‌یی له ئیلام: ته‌نیا له شارێک 600 ‘بازنه‌ی ساڵه‌حین’مان هه‌یه

موحسین موسه‌وی نوێنه‌ری خامنه‌یی له ئیلام له میانه‌ی وته‌یه‌کی له ناوه‌ندی سپای پاسدارانی دێهلوڕان رایگه‌یاندووه: چالاکییه‌کانی بازنه‌ی ساڵه‌حین هه‌موو فکرو هۆشی خامنه‌یی داگیر کردووه‌و له ئێستادا له ره‌وتی کاره‌کانی ئه‌و بازنانه رازیه.موحسین موسه‌وی که ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ئه‌و قسانه‌ی کردووه وتوویه‌تی ئه‌ندامانی بازنه‌ی ساڵه‌حین ئه‌فسه‌رانی ململانێی سایبێرین. ناوبراو سه‌یرکردنی سه‌ته‌لایتی خستووه‌ته ریزی به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌رو رایگه‌یاندووه پێویسته زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش بازنه‌ی ساڵه‌حین دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان به‌لاڕێدا نه‌چن.

بازنه‌ی ساڵه‌حین برێتییه له 15 بۆ 20 که‌س که له گروپێکدا یه‌کتر ئه‌ناسن‌و بانگه‌شه بۆ کولتورو داواکاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌که‌ن له شارو ناوچه جیاجیاکانی ئێران.

ئیلام‌و لوڕستان له نوێترین لیستی ناوه‌ندی ئاماری ئێراندا له بێکاری‌و شه‌ڕو دزی‌و قاچاخدا پله‌ی یه‌که‌میان هه‌یه. هه‌روه‌ها دێهلوڕان دووه‌م شاری پارێزگای ئیلامه‌و شارێکی نه‌وتییه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.