رۆژنامه‌ی ‘ابتکار’ که سه‌ر به باڵی رێفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌سه‌ر لابردنی سه‌رۆکی به‌ندیخانه‌کانی ئێران داخرا.رۆژنامه‌ی ‘ابتکار’ دوای 10ساڵ چاپ‌و بڵاوبونه‌وه له کاتێکدا داخرا که پشتیوانی له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رکۆماری ئیسلامیی ئێرانی ده‌کرد. خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌که به ماڵپه‌ڕی ئیسنای سه‌ر به حکومه‌تی راگه‌یاندووه داخرانه‌که به هۆی خاڵی 11ی ماده‌ی 6ی یاسای بڵاوکراوه‌کانه‌وه بووه، به‌ڵام به روونی بۆمان ده‌رنه‌که‌وتووه له به‌ر چی دایانخستووه. ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌مه‌یه: “بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ده‌نگۆو بابه‌تێک که دژ به راستی بێت، یا ده‌ستکاری کردنی راستی بێت”.
ناوبراو وتوویه‌تی دیاره ‘ابکار’ به هۆی نووسینی ‘له‌سه‌رکار لابردنی به‌رپرسی به‌ندیخانه‌کانی ئێران’ه‌وه داخراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی رایگه‌یاندووه ئه‌و خۆی ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه نه‌وه‌ک ده‌ستێک له کاری لابردبێت.
گۆڕینی به‌رپرسی به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئه‌وه دێت که له ماوه‌ی رابردوودا هێزێکی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی گه‌ڕانی به‌شێک له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌ی تاران هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر 74به‌ندکراوو زۆربه‌یان بریندار کردن.
قیمت هر لیتر بنزین در ایران یک خمینی شد