دادوه‌ریی به‌لوچستان رایگه‌یاند کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه سێ که‌س له بکه‌رانی تێرۆری مو‌سا نوری قه‌لعه دادستانی پێشووی زابول له سێداره‌دران.
سزای ئه‌و سێ که‌سه پێشتر روبه‌ڕووی ناره‌زایه‌تیی هه‌ر سێ به‌ندکراو بووبووه‌وه‌و بۆ پێداچوونه‌وه نێردرابووه دیوانی باڵای دادوه‌ری که بۆ جاری دووه‌م پێداگریی له‌سه‌ر کراوه. سزاکه له شوێنی کوژرانی دادوه‌ره‌که‌و له پێش چاوی خه‌ڵک به‌ڕێوه چووه.