دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دانانی په‌یکه‌ری شاعیرێکی تورک له بۆکان بڵاو بووه‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی کولتووری ئه‌و شاره له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی‌و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی کو‌لتووریی شۆرای شاری بۆکانیش، که هه‌واڵه‌که له وتووێژی ئه‌وه‌وه وه‌رگیرابوو ده‌نگۆکه‌ی به درۆ خسته‌وه.هه‌فته‌ی رابردوو سایتی حکومه‌تیی ته‌سنیم له زاری محه‌مه‌د دوکاندار به‌رپرسی کۆمیسیۆنی کو‌لتووریی بۆکان رایگه‌یاندبوو به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به کاریگه‌رییه‌کانی کولتووری رۆژئاوا به نیازن په‌یکه‌ری شاعیری هاوچه‌رخی تورک، ‘شه‌هریار’ له بۆکان دابنێن.
له وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا محه‌مه‌د دوکاندار راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و تێیدا وتوویه‌تی: “رۆژنامه‌نووسی سایتی ته‌سنیم که هاوڵاتییه‌کی تورکی خه‌ڵکی ورمێیه به ته‌له‌فوون لێدوانی لێ وه‌رگرتم‌و سه‌باره‌ت به شاعیری هاوچه‌رخی تورک ‘شه‌هریار’ پرسیاری نزیکایه‌تی کو‌لتووریی نێوانن کورد‌و ئازه‌ریی لێ کردم، منیش له وه‌ڵامدا وتم ئه‌و دوو کولتووره ساڵانێکه ئاوێته‌ی یه‌ک بوون‌و ئه‌گه‌رچی رێزم بۆ هه‌موو ئه‌دیبه‌کانی ئێران هه‌یه، به‌ڵام شارێک که به شاری مامۆستا هه‌ژارو مامۆستا حه‌قیقی ناسراوه‌و بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو پێناسه‌ی کو‌لتوورین، تا ئێستاش په‌یکه‌رێکیان له‌م شاره دانه‌نراوه”.