دوێنێ چوارشه‌مه 2ملیۆن ماسی له به‌نداوی ‘فشافویه’ی سه‌ر به شاری ره‌ی له نزیکی تاران دوای به‌ردانه‌وه‌ی زێرابی شارۆچکه‌ی واوان مردوون. محه‌مه‌د شه‌وکه‌تی سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه‌ی شاری ره‌ی به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای راگه‌یاندووه: به‌نداوی فشافویه له شاری ئیسلامشار به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ماسی دروست کراوه. ناوبراو ئاماژه‌ی به بیره ئیرتیوازیه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌که کردووه‌و رایگه‌یاندووه پیسبوونی ئاوه‌که له ئێسته‌دا بۆ ناو بیره‌کانیش که بیری ئاوی خوارده‌ونه‌ن دزه ده‌کات‌و پیسیان ده‌کات.
به پێی راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌و به‌نداوه زیاتر له 30ته‌ن ماسی له‌ناوچوون‌و له ئێسته‌دا تێکڕای ئاوی به‌نداوه‌که پیس بووه‌و هیچ سوودێکی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماسی لێ ناکرێت‌و ناچاره به‌ره‌و ده‌شتاییه‌که به‌ری بده‌نه‌وه.