دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

نوێنه‌ری سنه‌ له مه‌جلس ددانی نا به بێکاری 25%+ی ئه‌و پارێزگایه‌

نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌و دیوانده‌ره‌و کامیاران له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه بێکاری له‌ پارێزگای سنه‌دا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 25له‌سه‌دو لاوانی ئه‌م پارێزگایه‌ش ناچارن بۆ بژێویان رووبکه‌نه سه‌ر سنووره‌کان.ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی له په‌رله‌مانی ئێران له وتارێکیدا روو له وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند بارودۆخی هه‌لی کار نائاساییه‌و بێکاری له پارێزگای سنه‌دا له‌سه‌ر سه‌دا 25ه. ناوبراو ئاماژه‌شی به ناڕوون بوونی ‘شمه‌کی قاچاخ’ کردووه‌ که بووه‌ته هۆی ئاڵۆزتر بوونی گوزه‌رانی خه‌ڵک.

حه‌فته‌ی رابردووش ناوه‌ندی ئاماری ئێران رایگه‌یاندبوو که پارێزگای سنه له بێکاریدا دوای پارێزگای لوڕنشینی خوڕه‌ماباد پله‌ی دووه‌می هه‌یه. هه‌ریه‌که له پارێزگاکانی ئیلام‌و کرماشانیش له داهێنانی هه‌لی کاردا له دواکه‌وتووترین پارێزگاکانن له سه‌ر ئاستی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.