دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان

سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ یه‌کشه‌مه 20/04/2014 لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان به مه‌به‌ستی قسه‌وباس له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه له سکرتاریه‌تی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان له سلێمانی کۆبوونه‌وه.

کۆبوونه‌وه‌که به میوانداریی وه‌فدی باشوور به‌ڕێوه‌چوو لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات باسی له کات‌و شوێن‌و ئاماده‌کارییه‌کانی ره‌چاوکراو کرد که له ماوه‌ی چووار مانگی رابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ کردووه‌و هه‌موو پێشنیار‌ه‌کان به به‌شداریی دوولایه‌ن تیشکی خرایه‌سه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌موارتر کردنی رێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفراس که له ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته.

دواکه‌وتنی کۆنفرانسی چواری لاوانی چوارپارچه بۆ مانگی شه‌ش‌و به‌ڕێوه‌بردنی سمیناری گشتیی له مانگی پێنجدا له گرنگترین گۆڕانکارییه‌کانی ره‌وتی پێشچوونی کۆنفرانس بوو که هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ش گونجاندی کاتی رێکخراوه‌کانی لاوانی باشووری کوردستان بوو به بۆی هه‌ڵکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن‌و وه‌رزی تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندنگاکان.

           لیژنه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان:

  1. رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
  2. کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات
  3. یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران
  4. یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
  5. ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
  6. رێکخراوی یاریکورد
  7. گروپی کارو قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان
  8. لاوانی پارتی سه‌ربه‌‌ستیی کوردستان

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.