پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) وێنه دوو کچی مێرمنداڵی ئۆتریشیی بڵاو کردووه‌ته‌وه که به ره‌گه‌ز بۆسنیایین‌و ده‌وترێت به داعش په‌یوه‌ست بوون. رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانیایی بڵاوی کرده‌وه پێده‌چێت سامرا ئیزنۆڤیچ‌ی ته‌مه‌ن 16ساڵ‌و سابینا سیلمۆڤیچ‌ی ته‌مه‌ن 15ساڵ که له رێکه‌وتی 10ی ئه‌م مانگه‌وه ماڵیان به‌جێهێشتووه له سوریه بن.
ئینته‌رپول وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی ده‌یلی میل وتوویه‌تی ئه‌و دوو کچه مێرمنداڵه بوونه‌ته قوربانیی بانگه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌کان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سامراو سابینا وێنه‌ی نوێی خۆیان له سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوک به په‌چه‌وه داناوه‌و نووسیویان که‌س ناتوانێت بیاندۆزێته‌وه.