چارلی چاپلین شاره‌زای سینه‌مای بێده‌نگ بوو. ناوبانگی ئه‌ویش هه‌ر به هۆی خولقاندنی کۆمیکو دیمه‌نی پێکه‌نین بوو له فیلمه‌کانیدا. له مێژووی کاری هونه‌ریی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه سێ فیلم به ناوه‌کانی دیکتاتۆری گه‌وره (له‌سه‌ر ئادۆڵف هیتله‌ر)، سه‌رده‌می نوێ(له‌سه‌ر فشاری سه‌ر کرێکاران)و گه‌ڕان به‌دوای زێڕدا(ره‌نجی گه‌ڕان به‌دوای زێر، له برسیه‌تیدا) ده‌دره‌وشێته‌وه. له‌و سێ فیلمه‌و هه‌موو فیلمه‌کانی تریشیدا، چاپلین به‌رده‌وام باسی له ئازار‌و برسیهتیو ئاواره‌یی خه‌ڵک کردووه، بابه‌تێک که ئه‌و کات ته‌نگی به ژیانی ئه‌وروپا هه‌ڵهێنابوو.
چارلی چاپلین چه‌ند شوێنپه‌نجه‌ی به سینه‌مای جیهانه‌وه دیاره‌و ئه‌وه‌ش وای لێکردووه به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه. ساڵی 1919 وێڕای چه‌ند هاوڕێی ‘یه‌کێتیی سینه‌ماکاران’ی پێکهێناو توانی له‌و رێگه‌یه‌وه کۆرێكی گه‌رم بۆ هۆگرانو ره‌خنه‌گرانی فیلم دروست بکات.
چارلی چاپلین له ژیانیدا تووشی گوشاری زۆر بووه‌ته‌وه‌و له قۆناغێکدا که له ئه‌مریکا به سه‌رده‌می مه‌ک کارتی(سێناتۆری سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد)ناسراوه، ناوی خرایه لیتی کۆمۆنیستهکانهوهو به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 19ساڵ رێگه‌ی پێنه‌درا بچێته ئه‌مریکا. له‌و هونه‌رمه‌نده 91فیلم له نێوان ساڵه‌کانی 1914-1967 به‌جێماوه. چارلی چاپلین به درێژایی ژیانی 6خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی جیهانیی له‌بواری فیلم‌دا برده‌وه‌و دوای مه‌رگیشی رێچکه‌یه‌ک دروستبوو که چ له سینه‌ماو چ له شانۆ وه‌ک پانتۆمیم باس له ئازاره کۆمهڵایهتییهکانو ههژاریو چه‌وسانه‌وه ئه‌کات.