ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه ته‌قینه‌وه‌ی مین له بنه‌که‌یه‌کی سه‌ربازیی سه‌ر سنووری ئیلام روویداو له ئاکامیدا سێ که‌س بوونه قوربانی.به گوێه‌ره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس‌پۆست گه‌یشتووه ئێواره دوێنێ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مین له بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی هێزه سنوورپارێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ‘مێهران’ که‌سێک له ناو بنکه‌که کوژراوه‌و دوو که‌سی تریش بریندار بوون.
هێزه ئینتزامییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی پاککردنه‌وه‌ی بنکه‌که له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه روویداوه به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی زاگرۆس پۆست ئه‌و هۆکاره‌ی پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.