سیامه‌ند ره‌حمان لاوی شنۆیی توانی له کێبرکێی پاڵه‌وانێتیی پاوێرلیفتینگ له ئیماراته یه‌کگرتووه عه‌ره‌بییه‌کان رێکۆردێکی نوێ بشکێنێت‌و له جیهاندا وه‌ک که‌سی یه‌که‌م تۆمار بکرێت.
سیامه‌ند ره‌حمان توانی به هه‌ڵگرتنی 285،5کیلۆگره‌م رێکۆردی پێشوو پاوێرلیفتینگ له ئاستی جیهاندا بشکێنێت‌و به‌وشێوه‌یه ناوی خۆی له ئاستی باشترین یاریزانی ئه‌و وه‌رزشه تۆمار بکات.
ئه‌و وه‌رزشکاره به رێکۆردی نوێی 5.5کیلۆگره‌م ئاستی کێشه‌که‌ی بردووه‌ته سه‌رو به‌و بۆنه‌وه‌ش خه‌ڵاتی زێڕی کێبرکێکانی مسۆگه‌ر کردووه. هه‌واڵنێرییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردووه که ئه‌م وه‌رزشوانه به هه‌ڵبڕینی ئه‌و کێشه قورسه نازناوی به‌هێزترین پیاوی کهمئهندامیشی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی کاناڵی 3ی کۆماری ئیسلامی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م وه‌رزشوانه‌ی چه‌واشه‌کارانه گواستووه‌ته‌وه‌و به‌و شێوه‌یه رایگه‌یاندووه که ناوبراو له کاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسنه‌که‌دا هاواری له ‘ئه‌بولفه‌زل’ ئیمامی شێعه‌کان کردووه که به پێی نۆرمێکی کۆن ژماره‌یه‌ک له وه‌رزشوانه شێعه مه‌زهه‌به‌کان له کاتی کێبرکێی قورس‌دا هاواری ئه‌که‌ن، ئه‌وه له حاڵێکدایه که له هێج دیمه‌نێکی ڤیدیۆ‌و فۆتۆدا ئاماژه به‌و هاواره نه‌کراوه‌و وهرزشوانهکهش نه به رهچهڵهکو نه بۆ خۆی شێعهمهزههب نییه.