یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

چالاکانی مه‌ده‌نیی فارس، خه‌باتی مه‌ده‌نیی کوردستان به هه‌ند وه‌رده‌گرن

له زستانی ساڵی رابردووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی راوچیه‌کی خه‌ڵکی ده‌ره‌کێ‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان چه‌کی راوه‌که‌ی شکاندو بڕیاریدا چیتر راو نه‌کات، شکاندنی چه‌که‌کان‌و سووتاندنی قه‌فه‌سه‌ی به‌ندکردنی په‌له‌وه‌ره ماڵییه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندو له زۆربه‌ی شارو ناوچه‌کانی کوردستاندا به به‌ردانی راوه‌کان‌و تێکشکاندنی که‌ره‌سته‌کانی راوکردن په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ژینگه‌یان هه‌ڵبژارد.

شه‌پۆلی تێکشکاندنی که‌ره‌سته‌کانی راوو ئازادکردنی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌کان به تایبه‌ت دوای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌و په‌ره‌ی سه‌ندو بۆ شاره‌کانی تری کوردستان په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که ناوه‌نده‌که‌ی له شاری مه‌ریوانه‌و له چه‌ند شارو ناوچه‌ی تری کوردستان چالاک‌و ناسراوه پشتگریی ئه‌و چالاکییانه‌ ده‌کات‌و توانیویه‌تی رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له راوچییانی ناوچه جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌لای ئه‌و کولتووره‌دا رابکێشێت‌و به‌شداریان بکات.

چالاکێکی ژینگه‌پارێز که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت له شاری سنه‌وه به زاگرۆس‌ پۆستی راگه‌یاند: ‘ئه‌گه‌رچی کولتووری راوکردن، نه‌ریتێکی کۆنی کورده‌واری‌و کولتووره‌کانی تری ده‌وروبه‌ری کوردستانه، به‌ڵام چالاکییه ژینگه‌پارێزییه‌کانی نزیکه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد توانیویه‌تی ورده‌ورده ئه‌و نه‌ریته کاڵ بکاته‌وه‌و به کولتوری ژینگه‌پارێزی‌و ئاژه‌ڵدۆستی جێی پڕ بکاته‌وه.’

ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، که ئه‌گه‌رچی ژینگه‌پارێزی وه‌ک کولتور پێویستی به سیستێماتیک کردنه له کاناڵه په‌روه‌رده‌ییه‌کان، میدیاو داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاوه‌و له‌و ئاسته‌شدا ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ته‌نیا هیچ هه‌نگاوێکی جدیی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵکه له ئاست ئاگرتێبه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌کانی کوردستان به تایبه‌ت به وه‌رزی هاوین‌و نه‌مام ناشتنی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان که‌مته‌رخه‌م بووه.

به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه‌، کۆمه‌ڵگای ئێرانیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌و ره‌خنه‌گرانی کۆماری ئیسلامی شه‌پۆلی تێکشکاندنی که‌ره‌سته‌کانی راوکردن‌ له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوویان به هه‌ند وه‌رگرتووه‌و ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که کوردستان وه‌ک مۆدێلی خۆیان قبوڵ ده‌که‌ن.

کارگاه آموزشی شهروندیار‘ که ناوه‌ندێک ئینتێرنێتیی نوێیه‌و له بواری چالاکییه مه‌ده‌نی‌و دژه‌مه‌ده‌نییه‌کانی ناو ئێران هه‌ڵوێست ده‌گرێت له هه‌واڵێکیدا نووسیوته‌تی ‘هه‌ندێجار له شوێنه دوورکه‌وتووه‌کانی ئێرانه‌وه‌ کاری وا باش ده‌کرێت که ده‌توانێت بۆ هه‌موومان سه‌رچاوه‌و مۆدێل بێت’.

له هه‌واڵێکی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌وباره‌وه ئاماژه به نوێترین چالاکیی ژینگه‌پارێزی له بۆکان کراوه‌و نووسیویه‌تی: ‘راوچیه‌ک له بۆکان چه‌کی راوی تێکشکاندووه‌و به ژینگه‌پارێزان په‌یوه‌ست بووه. ئه‌و رێوڕه‌سمه که له سه‌ر چیای به‌رده‌زه‌ردی بۆکان ئه‌نجام دراوه، عوسمان ره‌حمانی له راوچییه کۆنه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بڕیاری داوه چه‌که‌ی بشکێنێت‌و چیتر راو نه‌کات’.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که سوودی له ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیرنا وه‌رگرتووه بۆ زانیارییه‌کانی، هیچ ئاماژه‌یه‌کی به کوشتنی شه‌ش رێوی نه‌کردووه که له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن جووتیارێکی فارسه‌وه به هۆی خواردنی مریشکه ماڵییه‌کانی له سێداره دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.