یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

به‌رپرسی سینه‌مای ئێران: کۆماری ئیسلامی رێنساسنی هونه‌ر بوو

سێشه‌مه‌ی رابردوو له ئێران رۆژی هونه‌ری شۆڕش بوو، بۆنه‌یه‌ک که پاش چه‌ندساڵ به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینی گه‌لان له زستانی 1979 چووه ناو رۆژژمێری ئه‌و وڵاته‌وه. له‌و بۆنه‌یه‌دا وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه سینه‌مای ئێران سه‌رباری نوشسته ساڵ له دوای ساڵه‌کانی سینه‌مای ئێران، له بارودۆخێکی پرشنگداردا دهی‌بینێت‌و ئه‌و سینه‌ماکارو ده‌رهێنه‌رانه‌ش که به هۆی دروستکردنی فیلمی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی رێگرییان لێده‌کرێت به هاوکاری ده‌سته ده‌ره‌کییه‌کانی ناوده‌بات.

له‌ رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵدا له مه‌کۆی هونه‌ریی تاران، ئه‌یوبی به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی ئێران وتوویه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌سپێکی وه‌رزێکی نوێ بووه له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانی هونه‌ردا.

هونه‌ر له‌وو بوارانه‌یه که دوای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ عێراق، له درێژه‌ی پرۆسه‌ی شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا که هه‌شت ساڵی خایاند به ته‌واوی پاکتاو کراو پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی حکومه‌تیی بۆ کرا. جگه له هونه‌ر زۆربه‌ی بواره‌کانی تر وه‌ک زانست‌و وه‌رزش‌و ده‌رکه‌وتن‌و ده‌سه‌ڵاتی ژنان له کۆمه‌ڵگاو شوێنه فه‌رمییه‌کان له‌ شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا پێناسه‌ی نوێیان بۆ کرا که هه‌ر ئه‌وه‌ش په‌راوێزکه‌وتنی سینه‌ماو وه‌رزش‌و زانستی ئێران لێکه‌وته‌وه.

سینه‌مای ‘به‌رگریی ره‌وا’ گرنگترین‌و بایه‌خدارترین به‌شی سینه‌مایه له ئێراندا که زوومێکی تایبه‌تیی له سه‌ر کوردستان‌و پرسی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئامانج له سینه‌مای به‌رگریی ره‌وا، هێنانه به‌ر کامێرای شه‌ڕی ئێران-عێراق‌و هه‌روه‌ها هێرشی کۆماری ئیسلامییه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له درێژه‌یدا ده‌یان هه‌زار که‌س له هه‌ردوولا بوونه قوربانی‌و کاریگه‌ریی شه‌ڕ زیاتر له ناوچه‌کانی تری ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ره‌ی سه‌ند.

ئه‌و به‌رپرسه سینه‌ماییه‌ی ئێران له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی سینه‌مای جه‌نگیی کۆماری ئیسلامی کردووه‌و نموونه‌ی ‘موجته‌با ئاوینی’ هێناوه‌ته‌وه که له ساڵه‌کانی شه‌ڕی عێراقدا به دروستکردنی فیلمی به‌‌ڵگه‌یی له به‌ره‌کانی جه‌نگ به باشی توانیویه‌تی ‘فه‌رهه‌نگی شه‌هاده‌ت’ په‌ره‌پێبدات، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که له درێژه‌ی شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا روبه‌ڕوی سینه‌مای ئازاد جیهانیی بووه‌ته‌وه.

له زستانی رابردوودا له درێژه‌ی فێستڤاڵی ساڵانه‌ی فه‌جر که له تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت په‌رده له سه‌ر فیلمێک لادرا که باس له شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌کات له ساڵه‌کانی 1980_1990و تێیدا ‘مسته‌فا چه‌مران’ به پاڵه‌وانی رزگارکردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شاری پاوه نیشان دراوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.