مەرەخەس کرانی بەندکراوی سیاسی، «نەوید محەمەدی»
ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «نەوید محەمەدی» بەندکراوی سیاسی، لە بەندیخانەی نەغەدە، مەرەخەس کرا.
نەوید محەمەدی کە پێشتر ھەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بوو، لە مانگی گولانی ساڵی ١٣٩٩ لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی «سیخۆری بۆ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بۆ بەندیخانەی نەغەدە، گواستراوە .
شایانی باسە، ناوبراو لە ١۴ی گەلاوێژی ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ١٠٢ دادگاوە، «٧ساڵ» بەندکرانی بەسەردا، سەپاوە.