دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ھێرشیان کردۆتە سەر دووکانی ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسناوەی «حەسەن قوودرەتی» و بێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردووە.
نێوبراو کە تەمەنی ٤٥ ساڵە و باوکی ٥ منداڵە، پاش دەسبەسەر بوونی بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی سوپای پاسداران لە ورمێ، گواستراوەتەوە.