دەسبەسەر بوونی ھاووڵاتییەک لە مەریوان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ساڵی١٤٠٠ هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان پاش بانگھێشت کردنی هاووڵاتییەک بە ناوی «محەممەد ڕەسائی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی «سەردۆش» سەر بە مەریوان، دەسبەسەریان کرد.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارێک لەبارەی ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، پێمان نەگەیشتووە.