کوژرانی لاوێکی ١٨ ساڵە لە بانە
رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ ھەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی «ئاکام وەتەنخا» خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی تاپڕ لە میوانییەکدا، گیانی لەدەستدا.
بە پێی ھەواڵەکان، بکوژەکەی «ئاکام» بە دوایی شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ نێوبراو و کوشتنی ئەو لاوە، لەو شوێنە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.