گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بە ھۆی رووداوی شوێنی کارەکەیان
رۆژی ھەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ھەتاوی، دوو کرێکاری بیناسازی بە ناسناوەکانی «عەلی محەممەدی» و «مستەفا خانی» ھەر دووکیان خەڵکی «ئەیوان » سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نێوەکارە، گیانیان لە دەستدا.
« عەلی محەممەدی» دەسبەجێ دوایی بەربوونەوەی گیانی لە دەست دا و « مستەفا خانی» بە ھۆی سەختی برینەکانی، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.