ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۹ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزایەکانی تەتە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک خەڵکی کانی دیناری مەریوان بە ناوی کەیوان حەق مرادی ناسراو بە کەیوان ڕەش گیانی لە دەست داوە.
ھەروەھا کۆڵبەرێکی تر بە ناوی سیروان تەخانی خەڵکی ئاوایی تفڵی بە خەستی بریندار بوە کە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.