ھاووڵاتییەکی شنۆیی لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، دەسبەسەر کرا
رۆژی شەممە ٦ی مانگی پووشپەڕ، ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسناوەی « شۆڕش مەحمودیان» دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە، نێوبراو بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ جێگایێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ھەوتووی رابردوودا لانی کەم، ٦ ھاووڵاتی شنۆیی لە لایان ھێزە چەکدارەکانی رژیم دەسبەسەر کراون کە لە ئەو ماوەیەدا دوو نەفەریان لە بەند ئازادکراون و چوار نەفەریان ھێشتا دەسبەسەرن.