دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێک به‌سه‌ر به دیلگیرانی 4سه‌ربازو کادرێکی هێزه ئینتزامییه‌کانی ئێران له لایه‌ن به‌لوچه ناڕازییه‌کانه‌وه، دوێنێ هه‌ینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به فه‌رمی پاراستنی 300کیلۆمێتر له سنووری نێوان به‌لوچستانی ئێران‌و پاکستانی به‌ئه‌ستۆ گرت.له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی فارس له زاری سپانیوزهوه رایگه‌یاندووه هێزی زه‌وینیی سپا به‌رپرسایه‌تیی پاراستنی سنووری سه‌راوانی رۆژهه‌ڵاتی به‌لوچستانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. له‌و باره‌وه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری به‌رپرسی گشتیی سپا ئاماده‌گیی هێزه‌که‌ی بۆ پاراستنی ئه‌و سنووره پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا سنووری سه‌راوان ناوچه‌یه‌کی مه‌ترسیدار بووه بۆ هێزه‌کانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی‌و له ئاکامی چه‌ند تێکهه‌ڵچوون له گه‌ڵ به‌لوچه نارازییه‌کان که به زۆری سه‌ر به ئایینی سونینو یاساکانی کۆماری ئیسلامی دژ به ئایینی خۆیان ده‌زانن، ده‌یان بهرپرسو سه‌ربازی ئێران کوژراون‌و بریندار کراون؛ نوێترین نموونه‌ی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه به‌دیل گرتنی 4سه‌ربازو بهرپرزێکی پۆلیسی ئێرانه له لایه‌ن گروپی به‌لوچی ‘جه‌یشولعه‌دل’ که گروپێکی توندڕه‌وی ئیسلامین.
جه‌یشولعه‌دل له دوای به‌دیلگرتنی ئه‌و 5که‌سه داوای راده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ندکراوه‌کانی خۆی کرد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی به بێ گوێدانه ئه‌و داواکاریه رایگه‌یاند هه‌وڵه‌کان له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه بۆ ئازادکردنی دیله‌کان درێژه‌ی هه‌یه. له رۆژانی رابردوو دوای مانگێک له بهدیگرتنی ئه‌و 5که‌سه ده‌نگۆی کوژرانی به‌رپرسه به دیل گیراوه‌که (به پله‌ی گوروبان) بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان به درۆدا خستووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئێران که تا ئێسته به‌رپرسایه‌تی ئه‌و سنووره‌ی له ئه‌ستۆ بووه‌وه ئه‌م گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تییه به جۆرێک شکست دێته هه‌ژمار بۆی بێهه‌ڵوێست بووه له ئاست ئه‌و ئاڵوگۆڕه، به‌ڵام سپای پاسداران به وه‌رگرتنی ئه‌و 300کیلۆمێتره له سنووری سه‌راوان ئاواتی خواستووه بتوانێت ئاسایش‌و ئارامیی بۆ کۆماری ئیسلامی دابین بکات.
شایانی باسه سنووره‌کانی چوارده‌وری ئێران، بێجگه له کوردستان که به به‌رده‌وامی له لایه‌ن گه‌ڕۆکه‌کانی جاش‌و سپا‌و ئیتلاعات‌و هێزه تایبه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه چاودێری ده‌کرێت له لایه‌ن پۆلیسی کۆماری ئیسلامییه‌وه چاودێری ده‌کرێت.