دوای راگه‌یاندنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دان به‌ندکراوی سه‌ر به رێکخراوی ئیخوان موسلیمین له لایه‌ن دادگای باڵای میسره‌وه، داوای پشتگریی به‌رگرتن به‌و سزایه کراوه.کۆمه‌ڵێک لایه‌نگری رێکخراوی ئیخوان موسلیمین‌و موفتیی گه‌وره‌ی میسری له هه‌ڵمه‌تێک دژ به سزای سێداره‌ی سه‌ر به‌ندکراوانی ره‌وتی ئیخوان له میسر داوای راگرتنی له‌سێداره‌دانی ئه‌و بهندییانهیان کردووه.
له پێوه‌ندیی به‌و راگه‌یاندنه، ژێنراڵ سیسی پشتگریی خۆی بۆ بڕیاره‌که ده‌ربڕیوه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له کاردانه‌وه‌یه‌کدا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕیوه.
528 به‌ندکراوی سه‌ر به ئیخوان موسلمین، دوای هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی نوێی پاش راپه‌ڕین له میسر به تۆمه‌تی ئاژاوه نانه‌وه‌و تێرۆریزم‌و کوشتنی چه‌ند به‌رپرسی پۆلیس تاوانبار ناسراون‌و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
لینکی داواکردنی واژۆ: http://www.avaaz.org/en/stop_mass_execution_loc/?bOAhkgb&v=38036