رۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدولکەریم کاکۆڵ”، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران” سەر بە شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو هاووڵاتییەیان بانگهێشت کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.
عەبدولکەریم کاکۆڵ، بە تۆمەتی “لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئێران”، بانهگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرابوو.