هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ژنە پەناخوازێکی سەردەشتی لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان گیانی لەدەستدا

ژنە پەناخوازێکی کورد خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ جەڵتەی دڵی لێدا و گیانی لە دەست دا.

دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژنە پەناخوازێکی کورد بە ناسنامەی “مهری نەبی‌زاده” تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.

مێهری نەبی‌زاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچی ۴ و ۷ ساڵانی لە ڕێگەی ویشکایی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان، بەهۆی ڕۆشتنی زۆر و ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو.

لە شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۱۱ پەناخوازی کورد لە کاتی چوون بۆ وڵاتانی ئۆروپا گیانیان لە دەست داوە که ۹ کەسیان خەڵکی سەردەشت بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …