ئەمڕۆ دووشەممە ۲٤ جۆزەردانی ۱٤۰۰ هێزەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو برا بە ناوەکانی بەشیر و بەسیر ئەحمەدزادە خەڵکی شارۆچکەی نەوسوود بە خەستی بریندار بوون.
جێگایی ئاماژەیە، ئەو دوو برایە بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون.