یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

۱۲ فەرماندە و ئەندامی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ بە تاوانی خەیانەت دەستگیر کران

۱۲ ئەندامی پلە بەرزی سپای پاسداران لە یەگانه جیاوازەکان بە هۆی “خەیانەت”بە دەزگای ئیتلاعات، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ دەستگیر کران.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ۱۲ ئەندامی باڵا، کادیر و بەسیجی سپای پاسدارانی پارێزگای شنۆ بەو هۆکارە کە ناوی “خەیانەت لە ئیتلاعات” لێنراوە، هەروەتر بەکارهێنانی مڵک و ماڵی ئیتلاعات، بەرتیل دان، دزی و بەکارهێنانی شوێنە سەربازییەکان لە لایەن پاراستنی ئیتلاعاتی پارێزگا، دەستگیر و به شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناوی حەوت کەس لە ۱۲ ئەندامی سپا که دەستگیر کراون بریتین لە:

سەرهەنگ “عەلی حوسێنی” فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری ورمێ

سەرهەنگ “عززەتی” فرماندەی لیڤای ۳۰۹، دانیشتووی شاری ورمێ

سەرهەنگ “ڕەمەزانی” فەرماندەی پێشووی لیڤای٣٠٩، دانیشتووی شاری نەغەدە

پاسدار “غەفور سەلاحی” فەرماندەی تیمی تایبەتی عەمەلیاتەکان، دانیشتووی شنۆ

“بلال باغبان” بەسیجی نهێنی تایبەت، دانیشتووی شاری نەغەدە

کادیری فەرمیی ئیتلاعاتی سپا “ئارمان نەعتی” کەمێرەداری ئیتلاعاتی سنووری شاری شنو (کێلەشین)، دانیشتووی شاری ورمێ

“بابەک شەریفی” ئەندامی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری نەغەدە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …