لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی رژیم له بەندیخانەی سەقز بەندکراوێکی سیاسییان بە ناوی “ئەمین مەلەکی” بە سەختی ئەشکەنجە داوە بە جۆرێک کە هەر دوو گورچیلەکەی بە سەختی ئازاریان پێ گەیشتووە و توانای جووڵەی نیە.
دەوترێ، سەرباری ئەوەی کە دۆخی جەستەیی ئەمین مەلەکی ناجێگیرە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگە نادەن کە بگوازرێتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و پەرۆش بوونی بنەماڵەکەی.