- ڤیان محەممەدی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی چه‌ارشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ڤیان محه‌ممه‌دی“، له بەندیخانەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ناوبراو سەبارەت بەم حوکمە کاردانەوەی نواند و بۆ ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین لەهەمبەر دڕێژه‌دانی نایاسایی به ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، مانی لە خواردن گرت.
هاوکات سامان فەرزادی چالاکی مەدەنی وخوێندکاری کارناسی باڵا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە درێژەدانی ماوەی دەستبەسەرکرانی بۆ شەشەمین جار لە زیندانی ورمێ، دەستی دایە مانگرتن.