ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کرێکاری بیناسازی لە شاری سەردەشت، لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی بینایەکی نیوەکارە بەربوونەوە و تووشی ڕووداوی کار بوون.
یەکێک لەو کرێکارانە بە سەختی بریندار بووە و ئەوی تریان گیانی لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو کرێکارە کە گیانی لە دەس داوە “ئەبووبەکر ئێسماعیل زادە” خەڵکی ئاوایی زووران سەر بە شاری سەردەشتە.