کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی ھێزەکان رژیم لە بانە

ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفیرەکەیان کوشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە نزیک گوندی “بلکە”ی بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفیرەکەیان بە ناوی “حوسێن فەرەجی” تەمەن ٦٣ ساڵ کوشتووە.

هێزە چەکدارەکانی رژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەرەستەی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی حوسێن فەرەجی کردووە.

تەرمی حوسێن فەرەجی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شاری ئارمەردە سەر بە ساری بانه لە کەشێکی ئەمنیدا ئەسپەردەی خاک کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …