دوو لاوی خەڵکی ئاوایی نیەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ لە نێوان سنە و کامیاران، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گۆڵانی ۱۴۰۰ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر گوندی نیەر سەر بەناوچەی ژاوەرۆ و دو هاووڵاتی بە ناوەکانی “کاوە مێنبەری” تەمەن ٢٢ساڵ کۆڕی زاهید و”شێرکۆ مێنبەری” تەمەن ٣٤ ساڵ کۆڕی محەمەدیان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
دەستگیرکردنی ئەم دوو لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیان دراوە دیار نیە.