کرێکارێکی خەڵکی شاری سەردەشتی بە هۆی تەزووی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١۴٠٠، کرێکارێک بە ناوی “جەمال ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “نیوەژ” سەر بە بەشی “میرئاباد”ی سەردەشت، لە کاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان تەزووی کارەبا دەیگرێت و گیانی لە دەست دەدات.
مەڕاسیمی سەرەخۆشی ئەم کرێکارە ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شوێنی لەدایکبوونی بەڕێوە دەچێت.