فاروق سامانی، عەلیڕەزا رەسووڵیو خزر رەسوڵ مروەت بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان گوازرانەوە بۆ بەندی 12ی زیندانی ورمێ.
هەر 3 بەندكراوان كە بە هۆی چالاكی سیاسیەوە دەسبەسەركراون، پاش مانەوەیان لە بەندی زیندانیانی ئاسایی، گوازرانەوە بۆ بەندی 12ی زیندانی ورمێ كە تایبەتە بە بەندكراوانی سیاسی.
دەوترێت فاروق سامانی هونەرمەندی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد لە سەرەتای مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرو لە لایەن دادگای ئینقلاب بە 5 ساڵ زیندان مەحكوومكرا.
هاوكات خزر رەسول مروەتیش لە سەرەتای مانگی رەشەمەی ساڵی 1391 دەسبەسەرو دواتر لە دادگای ئینقلاب بە 5 ساڵ زیندان مەحكوومكرا.