کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە سنووری بانە، بە هۆی سەرما و سۆڵەی لە رادەبەدەر گیانی لەدەست دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام قادری” و خەلکی گوندی “وشتەپە”ی بۆکان لە چیاکانی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، سەرما، ھەرەسی بەفر و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراو و بریندار بوھن.