رۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “بێهزاد هاشمی ئەسڵ”، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “بهیک” سەر بە سەڵماس کە ھاوسەر و سێ منداڵی ھەبوو، بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، گیانی لەدەست دا.
ئەو ھێزگەلە لە ڕێگای سەڵماس بۆ خۆی، بە گومانی هەڵگرنی شتومەکی قاچاخ، بە دوای ماشینی ئەو هاووڵاتییە دەکەون و دواتر تەقەی لێ دەکەن.
ھێزەکانی رژیم لە ڕاودوونانی ئۆتۆمبیلی بێهزاد، تەگەرەکانی ماشینەکەی دەکەنە ئامانجی گولـلە کە دەبێتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەی و دواتریش گیانلەدەستدانی خۆی.