دوێنێ شەممە ٤ی رێبەندان، لاوێکی خەڵکی سنە لە لایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
ناوی ئەو لاوە کوردە جەمیل ئەحمەدیان بووە کە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر و تا ئێستاش ھۆکاری دەستگیر کردنەکەی و شوێنی راگیرانەکەی نادیارە.
شایانی باسە، لە دوو حەوتووی رابردوو لانیکە ٧٥ ھاووڵاتیی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون.