رۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحیەدین شامە”، خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەحیەدین شامە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنییەتییەکان سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، خۆ دەبوێرن.
ناڕوونیی چارەنووسی مەحیەدین شامە، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.
هەتا ئێستا، هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە نادیارە.
شایانی باسە، لەم دواییانەدا لانیکەم ١٥ ھاووڵاتیی کورد لە بۆکان دەستگیر کراون.