رێكخراوی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی بێسنوو لە راپۆرتێكیدا رەخنە لە دەوڵەتی توركیە دەگرێت بە هۆی ئەوەی ئازادی رادەبڕینی لەو وڵاتە پێشێلكردووەو بە پەسەندكردنی یاسایەك ئینتەرنێتی ئەو وڵاتەی بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردووە.
دوژمنانی ئینتەرنێتی 2014 نازناوی ئەو راپۆرتەیە كە لە لایەن ریكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور ئامادەكراوەو تێیدا رەخنە لە كردەوەو یاساكانی توركیە لە بابەت بەرتەسككردنی ئازادیی رادەبڕین دەگرن.
پەرلەمانی توركیە ماوەیەك لەوەپێش یاسایەكی پەسەندكرد كە بەو پێیە دەبێ ئینتەرنێت كۆنتڕۆڵ بكرێتو ئەم گەڵاڵەش لە لایەن عەبدوڵا گول سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە پێشنیار كرابوو.