ھەڵسووڕاوێکی دیکەی بواری ژینگە لە لایەن ھیزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
ھەڵسووڕاوێکی دیکەی بواری ژینگە بە ناوی سیروان کەریم زادە و خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
دەستگیر کردنی ئەم لاوە مەریوانیە لە حاڵێکدایە کە لەم رۆژانەی دواییدا دوو لاوی دیکە بە ناوەکانی دانا سەمەدی و کاروان مینوویی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لەو شارە دەستگیر کراون.
شایانی باسە، تا ئێستا ھۆکاری دەستگیر کردنی ئەم سێ لاوە نادیارە.