شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

به‌‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆم له کریمێ سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان

به گوێره‌ی ئاگاداریی پێشوه‌خت‌و به هاوکاریی ده‌وڵه‌تی روسیه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه رێفراندۆم له سه‌ر مانه‌وه‌ی دوورگه‌ی کریمێ له‌گه‌ڵ ئۆکراین یا چوونه سه‌ر روسیه به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به زۆرینه‌ی ده‌نگ دژ به به‌ڕێوه‌چوونی راپرسیی له سه‌ر دیاریکردنی چاره‌نووسی کریمێ له نێوان مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆکراین‌و لکان به روسیه‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و راپرسییه به‌ڕێوه‌چوو پارێزه‌رانیشی رێژه‌یه‌کی زیاتر له‌و هێزه بێناسنامانه بوون که به گوێر‌ه‌ی باوه‌ڕی گشتی، هێزی روسن.

له لایه‌کی تره‌وه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له دوایی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سێرگێی لاورۆڤ داوای کردووه روسیه هێزه‌کانی خۆی له کریمێ بباته ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چه‌ند وڵاتی ناوچه‌و دراوسێی ئۆکراین نیگه‌رانیی خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی جموجوڵه سه‌ربازییه‌کان له نێوان روسیه‌و ئۆکراین ده‌ربڕیوه‌و نیگه‌رانیی خۆیان به وڵاتانی تری ئوروپایی گه‌یاندووه.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی ‘ده‌نگی روسیه’ دوێنێ رایگه‌یاندووه: روسیه بڕیارنامه‌ی دژ به به‌ڕێوه‌چوونی راپرسیی له‌سه‌ر چاره‌نووسی کریمێ‌ی ڤێتۆ کرد. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه، ئامریکا ویستوویه‌تی له‌رێگه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌وه ره‌وایی راپرسیه‌که بباته ژێر پرسیاره‌وه که به ده‌نگی ‘نا’ی روسیه‌و ده‌نگی ‘بێلایه‌ن’ی چین ره‌د کراوه‌ته‌وه.

به درێژایی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی کریمێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران راسته‌وخۆ لایه‌نگریی له هه‌ڵوێسته‌کانی روسیه‌و ره‌وایی ده‌ستێوه‌ردانی له‌وو دوورگه‌یه‌ی ئۆکرایندا کردووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.