شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

نامەی بەندكراوێكی كورد بۆ كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان

بەندكراوێكی كورد لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە نووسینی نامەیەك بۆ كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاندووە، لە نێو زیندان بەرەوڕووی توندوتیژی‌و لێدانی مەئمورانی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە.

ئەو بەندكراوە ئاماژەی بەوەداوە كە لە نێو زیندان بە بیانووی كوردبوون ئەشكەنجە دەكرێت‌و هەر جارەو راكێش دەكرێت بۆ ژوورێكی تایبەت بە ئەشكەنجە‌و لەوێ دەدرێتە بەر لێدان‌و سووكایەتی پێكردن.

ئەو بەندكراوە كوردە هاوكات ئاماژەی بە هەندێك لەو ئەشكەنجانە لەوانە، فەلاقەكردن، بێبەشكردن لە خواردن، هەڕەشەی دەستدرێژیی، هەڕەشەی دەسبەسەركردنی بنەماڵە‌و ئازاردانیان كردووە.
هاوكات باسی لەوەكردووە كە بۆ ماوە نزیك بە دوو ساڵ لە ژووری تاكەكەسی رادەگیرێن‌و لە رەوتی دادگاییكردنیشیاندا بە تاوانی كوردبوونیان لە لقی 28ی دادگای ئینقلاب‌و بە بێ بوونی پارێزەر حوكمی موحاربەیان بەسەردا سەپاوە.

كۆمەڵێك لە بەندكراوانی كورد لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە نووسینی ئەم نامە بۆ كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان داوایان لە كۆمەڵگای جیهانیی‌و رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان كردووە كە بە هانایانەوە بڕۆن‌و دەنگی بێ مافییان بە گوێ دەرەوە بگەیەنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.