دەستگیر کردنی سێ ھاووڵاتیی لە شاری دیواندەرە

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ ھاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ حزبە سیاسیە کوردستانیەکان دەستگیر کران.

رۆژی چوارشەممە ٧ی مانگی رەزبەری ١٣٩٩ی ھەتاویی، ھێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەکانی رژیم ئەیوب ئاقارەزایی چالاکی ژینگەپارێز و شاخەوانی خەڵکی شاری دیواندەرە لە شەقامی ١٦ میتری دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

لە ھەمان کاتدا و لە پیلانێکی دیکەی ھێزەکانی رژیمدا دوو ھاووڵاتیی دیکە لە شاری دیواندەرە بە ناوەکانی حەبیب کازمی خەڵکی ئاوایی دۆزەخەرە و ئیدریس وەیسی خەڵکی ئاوایی قەڵاوەلیانە دەستگیر و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …