لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان کەسێک بەناوی پشتیوان پەرتۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە، پێشتر و لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر برایەکی پشتیوان بە ناوی عبدول پەتۆ ھەر لە لایەن ئەو ھێزانەوە دەستگیر کرابوو.
تا ئێستا ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەم دوو برایە ئاشکرا نەبووە و ھیچ بەڵگەیەکیش کە دەری بخات ئەم دوو برایە چالاکی سیاسیان ھەبووە، روو نەکراوە.