چەند ڕۆژێکە لە پادگانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی دووشان سەر بە شاری سنە دەنگی تەقە و خۆمپارە دەبیسترێ و سێ هەلیکۆپتریش لە دوێنێوە چەن جار بە ئاسمانی ناوچەکەدا لە هاتووچۆن و لە فڕۆکەخانەی سنە دەنیشنەوە.
شەوانەش لە چەند شوێنی سەرەکی و داخڵبوونی شار پرسگەیان داناوە و چاودێری ئە ماشینانە ئەکەن کە لە مەریوان،دیواندەڕە و کامیارانەوە دێن.
هێزەکانی بەسیج و لیباس شەخسی سپا لە ناو شار بڵاوەیان پێکراوە و نافەرمی لە حاڵەتی ئامادەباش دان.